تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 12:03 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ١٥٠٠ لەشکریی ئەمریکا لە عێراق

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق باسی کشانەوەی ١٥٠٠ لەشکریی ئەمریکای کردووە لە وڵاتەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق«واع»، «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق وتی: خشتەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە پێی بەرنامەی تەکنیکی و سەربازی و ئاسایشتی داڕێژراوە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: بە گوێرەی وتووێژە ستراتژییەکانی بەغدا لەگەڵ واشێنگتۆن، ھەتا ئێستا ٢٥٠٠ لەشکریی ئەمریکا لەم وڵاتە چوونەتە دەرەوەو ئەم ڕەوتەش بەردەوام دەبێت.

«فۆئادحسەین» ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھێرشە موشەکییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکاو شارومەندانی ئەم ناوچەیە لە بەغدا دەبێ ڕابگیردرێت، وتیشی: دەستەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ھێرشانە ناس کراون و گیراون.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە ناوچەی سەوزی بەغداو باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گەلێک جار کەوتوونەتە بەر ھێرشی موشەکی. گەلێک لە گروپ و کۆتلەو کاربەدەستانی عێراقی دوای ناس کرانی ھۆکارانی ھێرشەموشەکییەکانیان کردووە.

سەرپەیڤ