تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 14:44 Asia/Tehran
  • گیرانی دوو سەرکردەی داعش لە باکووری عێراق

ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق باسی گیرانی دوو سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.

ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕۆژی شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ھەڵمەتێکی کوتوپڕدا بەرپرسی تەیارکردنی ترۆمبیلەکانی داعش بەبۆمبای لە شاری «شۆرەقات»ی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق قۆڵبەست کرد.

ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق وتیشی: ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی نەینەواش بە ھاواھەنگیی ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق سەرکردەیەکی دیکەی داعشیان ناسراو بە «ئەلڕەقاوی» لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا گرتووە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، «ئەلڕەقاوی» لە گرینگترین داشەکانی داعش بووە کە لە چەند ھێرشێکی دژی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق دا بەشدار بووە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

 

سەرپەیڤ