پەرلەمانی عێراق لەبارەی درێژکردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى سه‌ربازانى تورکیا هەڵوێستی دەبێت
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارى په‌رله‌مانى تورکیا به‌ڕێگه‌دان بۆ درێژکردنه‌وه‌ى له‌شکرکێشى هێزه‌کانى بۆ نێو خاکى عێراق ماوه‌ى ساڵێکى تر به‌پێچه‌وانه‌ى په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانە، پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە هه‌ڵوێستى ده‌بێت.
گاتع ریکابى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بڕیارى په‌رله‌مانى تورکیا به‌ڕێگه‌دان به‌هێزه‌کان وڵاته‌که‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێکى تر له‌شکرکێشى بکات بۆ نێو خاکى عێراق دژى هه‌مو په‌یماننامه هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه و نابێت هیچ په‌رله‌مانێکى جیهان بڕیارێکى له‌و شێوه‌یه بدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارى په‌رله‌مانى تورکیا به‌په‌له بوه و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و جیهان ره‌تکراوه‌ته‌وه.
ھەشتی ئەم مانگە، داواکاریى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا بۆ درێژکردنەوەى ماوەى یەک ساڵ بۆ ناردنى سوپاى تورکیا بۆ وڵاتانى عێراق و سوریا لەلایەن ئەنجومەنى گشتیى پەرلەمانى تورکیاوە پەسەندکرا.
لە کۆبونەوەکەى ئەنجوومەنى گشتیدا، پەرلەمانتارى ئیى پارتیى سەر بە بازنەى بورسا ئەحمەد کامیل ئەرۆزان کە بە ناوى فراکسیۆنى پارتەکەیەوە قسەى کرد رایگەیاند، پارتەکەى بە "بەڵێ" دەنگ بە داواکارییەکە دەدا.
لاى خۆیەوە پەرلەمانتارى مەهەپە لە بازنەى ئەرزروم ، کامیل ئایدن، کە بەناو فراکسیۆنى پارتەکەیەوە وتارى پێشکەشکرد جەختى لەوە کردەوە، داواکارییەکە لە پێویستییەکانى بەرگریى تاکى، ناوچەیى و نیشتیمانى و ئاسایشەوە سەریهەڵداوە.لە بەرەى هەدەپەوە پەرلەمانتارى بازنەى دیاربەکر هشیار ئۆزسۆى، بە ناوى پارتەکەیەوە قسەى کرد و رایگەیاند، هەرچۆن پێشتر رایانگەیاندبو بە "نەخێر" دەنگ دەدەن.