تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 13:51 Asia/Tehran
  • ئاگرخستنەوەی بە ئەنقەست لە دوو ناوەندی چارەسەریی گەڕۆکی حەشدی شەعبی لە نەجەفی پیرۆز

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: کەسانی نەناسراو لە دوو ناوەندی چارەسەریی گەڕۆکی حەشدی شەعبییان کە بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی لە نەجەفی پیرۆزی عێراق ئامادە کرا بوو، سووتاند.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی سومریەنیوز، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆز چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئاگرخستنەوەیەکی بە ئەنقەست، تەواوی کەرەستەوتفاقی ھەردووک ناوەندەکەی چارەسەریی پزیشکیمان کە بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمامی حسەین(ع) لە شاری نەجەفی پیرۆز ئامادەمان کرد بوون، لەنێو چوو.

لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبی دا ھاتووە: لێکۆڵینەوەکان بۆ ناس کردنی ھۆکارانی ئەو ئاگرخستنەوەیە بەردەوامە.

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی شەوی سێ شەممەش لە بەیاننامەیەک دا باسی دۆزرانەوەی دە کەرەستەی تەقاندنەوەی گولەھاوەنی کرد لە گردوپەڕی مەزارگەی شەھید «ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە لە شاری نەجەفی پیرۆز.

 

سەرپەیڤ