تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 14:44 Asia/Tehran
  • ھەگبەی پێشنیاری موقتەدا سەدر لەمەڕ گەڕاندنەوەی ئاسایشت بۆ عێراق

موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم وڵاتە ھەروا لەژێر پۆستاڵی بیانییەکاندایە، باسی ئاراستەکردنی «جاڕنامەکانی ئاشتی»ی خۆی کرد بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئاسایشت بۆ خەڵک و دوورخستنەوەی دەستوەردانی بیانییەکان و پاراستنی جێ و شوێنی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موقتەدا سەدر دابەری ڕەوتی سەدرو پشتیوانی مەعنەویی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا سێ جاڕنامەی پێشنیارکراوی خۆی داگری «جاڕنامەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە»، « جاڕنامەی جیھادی نیشتیمانی» و «جارنامەی چاکسازیی سیاسی» ڕاگەیاندو وتی: من لە ئەمڕۆ دا بۆ نووسینی جاڕنامەگەلێکی ئاشتی ھەوڵ دەدەم کە ئاسایشت بۆ خەڵکی عێراق دەگەڕێنێتەوەو دەستوەردانی بیانییەکان لەم وڵاتە دوور دەخاتەوەو جێ و شوێنی وڵات و حکومەت دەپارێزێت.

ناوبراو لە بارەی جارنامەکەی یەکەمی وتی: «جاڕنامەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە» بە یارمەتیی شێخە ڕەسەنەکانی ھۆزەکان مسۆگەر دەبێت، بەڵام لە قۆناغی یەکەم دا مەرجگەلێکی یاسایی و کۆمەڵایەتی و مافەوانیی جێی قەبووڵی ھەمووان لە بارەی خۆپیشاندانەوە دادەنێین.

وتیشی:« جاڕنامەی جیھادی نیشتیمانی»ش بە یارمەتیی زانایان و مامۆستایانی ئایینی مسۆگەر دەبێت و یاسایەک دادەنێین کە خەباتکاران لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێنەوە ھەتا خۆڕاگریی نیشتیمانی لە ناوبانگ و پارەو سیاسەت دوور کەوێتەوەو«جارنامەی چاکسازیی سیاسی»ش بە ھانای خەڵکەوە دەڕوات.

ناوبراو لە درێژەدا داوای ھەوڵدان لە ئاراستەی ڕزگاریی عێراق و بە ئەوبەر نەزانینی بەرژەوەندیی حیزبی و ئەتنیکی لە بەرامبەر بەرژەوەندیی خەڵکی کردو وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی داگیرکرانی عێراق وتیشی: عێراق بەرەوڕووی مەترسی و لەژێر داگیرکاری دایە و خەڵک تووشی نیگەرانی و گرفتی ئابووری و تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو کەم بوونی خزمەتگوزارین.

سەرپەیڤ