تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 14:54 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داکۆکی لە پێشنیارەکانی موقتەدا سەدر کرد

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ھەگبەکەی «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر کە بۆ چاک بوونەوەی دۆخب ئەم وڵاتە ئاراستەی کردووە، داکۆکیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە توییتێکدا لە ھەگبەی پێشنیارەکانی موقتەدا سەدر بە ناوی «جارنامەی ئاشتی» داکۆکی کردو وتی: ئێمە داکۆکی و ھاوپشتیی تەواوی خۆمان بۆ ئەو جارنامانەی کە لە لایەن سەدرەوە ئاراستەکراوەو دەبێتە ھۆی ھێزمەند بوونی ئاسایشت و تەندروستیی خەڵک، ڕادەگەیەنین.

ناوبراو وتیشی: عێراق پێویستی بە داوا گەڵاڵەگەلێکە و لەو باوەڕەداین کە پەسەند کران و پراکتیزەکردنی لە ھەموو ئاستێکدا پێویستە.

موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق  ئەمڕۆ لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم وڵاتە ھەروا لەژێر پۆستاڵی بیانییەکاندایە، باسی ئاراستەکردنی «جاڕنامەکانی ئاشتی»ی خۆی کرد بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئاسایشت بۆ خەڵک و دوورخستنەوەی دەستوەردانی بیانییەکان و پاراستنی جێ و شوێنی عێراق.

سەرپەیڤ