تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 17:40 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد

بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە «نیکۆس دیندیاس» وەزیری دەرەوەی یۆنان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: لەدیداری سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی یۆنان، بەرھەم ساڵح جەختی لەهەوڵەکانی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دوقۆڵی لەگەڵ یۆنان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.

ناوبراو ھاوکات وێڕای ئاماژە کردن بۆ مێژوی قوڵی شارستانییەتی عێراق و یۆنان، باسی لە گرنگی هەماهەنگیش کرد بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو ئاڵنگارییە جیاوازانەی  کە روبەروی ناوچەکە و جیهان دەبنەوە لەوانە کێشەی تیرۆریزم .

هەر لەو دیدارەدا، سەرۆک کۆماری عێراق  باسی له‌ رۆڵی یۆنانی کرد لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانیی ناتۆ لە جەنگی دژ بە تیرۆر و هاریکاریی عێراق له‌و جه‌نگه‌داو ئینجا، ئاماژەشی کرد بۆ ئەوەی تا ئێستا تیرۆر هەڕەشە لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات، بۆیە پێویستە هاوکاری و هاریکاری زیاتر هەبێ بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و رێگرتن لە هەر دەرفەتێک بۆ سەرهەڵدانەوەی و تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی وڵاتان. 

بەرھەم ساڵح وێڕای جەخت کردن لەوەی کەعێراق گرنگی ئەدات بە پارێزگاریکردن لە سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی، راشیگەیاند: عێراق رەتی دەکاتەوە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان.

سەرپەیڤ