تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 11:13 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی لێژنەیەک لە عێراق دا بۆ دیاری کردنی خشتەیەکی زەمەنی بە مەبەستی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی پێکھاتنی لێژنەیەکی ھاواھەنگیی نێوان ئەم وڵاتەو ئەمریکای کرد بۆ دیاری کردنی خشتەیەکی زەمەنی لەمەر کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی.

«ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق شەوی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەکەی «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوە لەگەڵ «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق و نوێنەران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی عێرقیی ھاوپەیوەند بە دۆسیەی ئاسایشتیی ئەم وڵاتە، بڕیار درا ئەم لێژنەیە بە مەبەستی داڕشتنی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق پێک بێت. 

دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق بەھۆی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویە گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند.

 

سەرپەیڤ