تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 17:02 Asia/Tehran
  • دەیان پەنابەری عێراقی بە فڕۆکە گواسترانەوە بۆ ئەڵمانیا

لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان وڵاتانی ئەوروپی هەیە بۆ گواستنەوەی پەنابەران، وڵاتی ئەڵمانیا 101 پەنابەری لە یۆنانەوە گواستەوە بۆ خاکی وڵاتەکەی و لەناو پەنابەرە گواستراوەکانیشدا دەیان عێراقی تێدایە.

له‌ سه‌ر ڕێکه‌وتنی ئه‌ڵمانیا و یۆنان بۆ ڕه‌وان کردنی هەزار و 553 په‌نابه‌ر، دوێنێ 101 په‌نابه‌ری دیکه‌ له‌ ئه‌سیناوه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا کران.

بەپێی زانیاری میدیا یۆنانییەکان ئەو پەنابەرانەی ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەم ڕەوانەی ئەڵمانیا کراون 61 کەسیان منداڵ بوون و 14 کەسی دیکەیان مێردمنداڵ بوون.

لەو ژمارە پەنابەرە خەڵکی سوریا و عێراق و فەڵەستین و سۆماڵ و کوەێت و چەند وڵاتێکی ئەفریقیان تێدایە.

جگە لە ئەڵمانیا چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی ژمارەیەک پەنابەریان بردووەتە وڵاتەکانیان، کە بەشێکی زۆری پەنابەران منداڵن و دەتوانرێت لە کەلتور و پەروەردەی ئەو وڵاتانەدا ڕابهێنرێن.

سەرپەیڤ