عێراق بۆ جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران شاندێکی ته‌کنیکی ره‌وانه‌ی تاران دەکات
شاندێکی ته‌کنیکی عێراقی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی تاران ده‌کات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش بۆ کاره‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه په‌یوه‌ندی به‌هاوتا عێراقیه‌که‌یه‌وه ده‌کات.
ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکی جیاجیای په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کان، له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییه‌که‌ی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدا.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، گفتوگۆ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد سه‌باره‌ت به پرسه جۆراوجۆره‌کانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کان، به تایبه‌ت سه‌ردانی داهاتووی شاندی عێراقی بۆ به‌دواداچوون به‌مه‌به‌ستی ئه‌و کۆده‌نگییه له میانه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدرا.
28ی مانگی رابردو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی تارانی کرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان و گرنگترین پرسه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گفتوگۆی کرد .
به‌پشت به‌ستن به‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌نجامدراوه، بڕیاردرا شاندێکی ته‌کنیکی عێراقی سه‌ردانی ئێران بکات بۆ جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنه دوقۆڵییه‌کان، له‌وانه‌ش سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.