تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 18:27 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ئەمریکا ھۆکاری ھێرشەکەی سەر «ڕیزوانیە»ی عێراقە

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیی عێراق باسی داخرانی دۆسیەی بوردومانی ناوچەی «ڕزوانیە»ی بەغدای کردو وتی: باڵوێزخانەی ئەمریکا ھۆکاری بوردومانی سەر ناوچەی مەدەنیی «ڕیزوانیە»ی بەغدا بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد بەسری» لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: باڵوێزخانەی ئەمریکا ھەوڵی دا زیانبایی بدات بە بنەماڵەی قوربانییەکان ، کەچی ئەو بنەماڵانە ئامادە نەبوون زیانبایی لە لایەنی ئەمریکی وەربگرن.

ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق ٢٩ی سپتامبەر ڕایگەیاند: لە ڕەوتی بوردومانی ماڵێکی سڤیل لە «ڕیزوانییە»، پێنج کەس کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.

ئەمریکییەکان پێشتر پەنجەی تاوانیان خستبووە سەر تاقمە خۆڕاگرەکان لە عێراق.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «عەسائیبی ئەھلی حەق» لە سەر خێرابوونەوەی ڕەوتی تۆکمەکرانی لێکۆڵینەوەی پرۆفشناڵ و زۆڵاڵ لە بارەی تاوانەکەی فەرحانیە و ناس کرانی ھۆکارەکانی ئەو تاوانە و ڕادەست کردنیان بە دەزگای دادی عێراق پێی داگرت.

سەرکردایەتیی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەددین لە باکووری عێراق شەممەی حەوتەی ڕابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی ڕفێندرانی ١٢کەسی سڤیلی خەڵکی ناوچەی «فەرحانیە»ی شارستانی سبەلەد» لە باشووری ئەم پارێزگایەی لە لایەن تاقمێکی چەکداری نەناسراوەوە کرد.

تەرمی ھەشت کەس لە ڕفێندراوەکان دۆزرایوە، بەڵام چارەنووسی چواری دیکەیان ھێشتا ناڕوونە.

 

سەرپەیڤ