تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 09:03 Asia/Tehran
  • جەختی حەشدی شەعبی لە سەر ھەبوونی پەیوەندییەکی باش لە گەڵ پارتی دا

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە سەر ھەبوونی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق جەختی کرد.

«فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق شەوی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند: بەرپرسانی حەشدی شەعبی پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ھەیەو ھێزەکانی حەشدی شەعبی پارێزەری نووسینگەکەی ئەم پارتە لە بەغدا بوون.

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ھەروەھا ئامادە بوونی ئەم ڕێکخراوەیەی بۆ یارمەتی دانی ناس کردنی ھۆکارانی ڕووداوەکەی «فەرحاتیە» ڕاگەیاندو وتی: ھەموو ھەنگاوێک دژی ھەرکەسێک کە لەم بوارەدا تاوانەکەی بسەلمێندرێت، ھەڵدەگیردرێت.

سەرکردایەتیی پۆلیسی پارێزگای «سەلاحەددین» لە باکووری عێراق ڕۆژی شەممەی ئەم حەوتەیە لە بەیاننامەیەک دا باسی ڕفێندرانی ١٢کەسی سڤیلی خەڵکی ناوچەی «فەرحاتیە»ی شارستانی «بەلەد»ی کرد لە لایەن تاقمێکی چەکداری نەناسراوەوە کە لە ئێستادا تەرمی ھەشت کەسیان دۆزراوەتەوە، بەڵام چارەنووسی چوار کەسەکەی دیکە ھێشتا ڕوون نییە.

سەرپەیڤ