تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 15:33 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق: بەغدا پابەندە بە مافی گەلی فەلەستین لەمەر چارەی خۆنووسینیان

وەزیری دەرەوەی عێراق دەنگوباسی ھاوپەیوەند بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی بەغدا لەگەڵ ڕژێمی زایونیی بەدرۆ خستەوەو لە سەر پابەند بوونی وڵاتەکەی بە مافی گەلی فەلەستین لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆی پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: ئازادیی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین و پێکھاتنی وڵاتی سەربەحۆی فەلەستین بابەتێکە کە دەوڵەت و جەماوەری عێراق بەردەوم پشتیان گرتووەو دەشیگرن.

دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە ١٥ی سپتامبەرەوە، ھێندێک دەنگوباس لە بارەی ھەنگاوی کۆمەڵێک وڵاتی عەرەبیی دیکەش لەمەڕ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ھاتە ئاراوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «فۆئاد حسەین» ھەواڵی نیازی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەردانی سووریاشی ڕەت کردەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ھێندێک لە میدیاکان باسی سەردانی شیمانەیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سووریایان کردبوو.

سەرپەیڤ