تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 20:34 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کران و کوزرانی ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش لە عێراق

ڕێکخراوەی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق گیرانی دە کەس لە تیرۆریستانی داعشی لە پارێزگای «نەینەوا»و تیاچوونی چوار تیرۆریستی دیکەشی لە پارێزگای «سەلاحەددین» ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی «مەوازین نیوز» ڕێکخراوەی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم تیرۆریستانە بە گوێرەی ھێندێک زانیاریی نھێنی و بەدواداچوونی مەیدانیی ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیەو لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێک لە پارێزگای «نەینەوا» لە باکووری عێراق قۆڵبەست کران.

ڕێکخراوەی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لەم بەیاننامەیەدا وتیشی: تیرۆریستە قۆڵبەست کراوەکان ھەر ھەموویان لەو بەشەی تاقمی تیرۆریستیی داعش کە دیوانی وەرگرتنی سەربازی پێ دەگوترێ چالاکییان کردووەو لە ھێرشی بەردەوامی دژی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بەشدارییان ھەبووە.

دامەزراوەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراقیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی تیاچوونی چوار تیرۆریستی داعشی کرد لە ناوچەی «ئەلمەقتەع»ی پارێزگای «سەلاحەددین».

ئەم دامەزراوەیە ڕاشیگەیاندووە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەکی دەستکرد لە باکووری شاری «نیقداد» لە دیالە ئەفسەرێکی عێراق و دوو لەشکریی دیکە بریندار بوونە.

سەرپەیڤ