تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 09:54 Asia/Tehran
  • وەزیرانی دەرەوەی عێراق و کوێت پەیوەندیی وڵاتەکانیان تاوتوێ کرد

«فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتا کوێتییەکەی پەیوەندیی نێوان ھەردووک وڵاتیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا کوەیتیەکەی پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، هەماهەنگی لەو بوار و بابەتانەیان کە لەخزمەتی گەلانی هەردووک وڵاتەکەدایە تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، ڕۆژی سێ شەممە «فوئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «ئەحمەد ناسر سەباح»، وەزیری دەرەوەی کوێت ئەنجام داو بەناوی حکومەتی عێراقەوە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی میری نوێی کوێت و پاشمیرەکەی ئاڕاستەی گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردووک لا جەختیان کردووەتەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و کوێت و فراوانکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لەسەرجەم بوارەکاندا بەجۆرێک کە لە خزمەتی گەلانی هەردووک وڵات دا بێت.

سەرپەیڤ