تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 13:19 Asia/Tehran
  • جەختی نوری مالیکی لە سەر لێپێچینەوە لە داکۆکیکاران و دامەزرێنەرانی داعش

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق خوازیاری لێپێچینەوە لە لایەنگرانی نێوخۆیی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی تاقمی تیرۆریستی داعش بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: مالیکی لە دیداری «کەریم خان» سەرۆکی دەستەی توێژینەوە لە تاوانکارییەکانی داعش لە عێراق، سەبارەت بە ڕۆڵی دەستەی توێژینەوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کۆکردنەوەی ئەو بەڵگانەی کە تاقمی تیرۆریستیی داعش وەک تاوانکار دەناسێنێ، بیروڕای گۆڕییەوە.

«نوری مالیکی» وێڕای پێداگرتن لە سەر لێپێچینەوە لە دامەزرێنەران و لایەنگران و داکۆکیکارانی داعش، وتی: دڕندەکارییەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لای کەس شاراوە نییەو تێپەڕاندنی یاسایەک کە ئەم تاقمە تیسرۆریستییە بەتاوانبار بناسێنێ و دادگایی بکات، بابەتێکی گرینگ دێتە ئەژمار.

عێراق لە ژوئەنی ٢٠١٤و لە کاتی سەرۆکایەتیی نوری مالیکی بەسەر ئەنجومەنی وەزیران دا ھێرشی بەربڵاوی داعشی بەخۆیەوە بینی.

سەرپەیڤ