تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 14:46 Asia/Tehran
  • پشتگریی دەوڵەتی عێراق لە خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریری بەغدا

دەوڵەتی عێراق جەختی کرد لە سەر پشتگریی کردنی خۆپیشاندەرانی عێراقی لە مەیدانی تەحریری بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، «ئەحمەد مەلا تەلال» وتەبێژی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی چوارشەممە وتی: مەیدانی تەحریر شوێنی ڕادەربڕینەو خۆپیشاندەرانی عێراقی بە پێچانەوەی خەیمەکانی مانگرتن، ماوەیان نەدایە ئەو ھەلپەرستانەی کە بە نیاز بوون خۆپیشاندانە ئاشتیانەکەیان بەلاڕێ دا بەرن.

«مەلا تەلال» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەوڵەتی «کازمی» ھیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ چۆڵ کردنی مەیدانی تەحریر، وتیشی: بڕیار بە دەستی خۆپیشاندەرانەوەیەو ئەوانە ھەچکاتێک ویستیان مەیدانی تەحریر چۆڵ دەکەن، ئەوسا دەوڵەت ئامادەی گەڕاندنەوەی باری ئاسایی بۆ ئەوشوێنەو مەیدانەکانی دیکەی عێراق دەبێت.

وتیشی: دەوڵەتی عێراق لەڕووی پاراستنی خۆپیشاندەرانەوە سەرکەوتوو جوڵاوەتەوەو داواشیان لێ دەکات کە لەو دەستھاتانەی وا لە قۆناغەکانی پێشوو مسۆگەر کراوە  دڵسارد نەبنەوەو ئێستاش ئەوھەلەی کە بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەخساوە بقۆزنەوە.

جەماوەری عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە بۆنەی ساڵگەڕی ناڕەزامەندییەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لە مەیدانی تەحریری بەغداو شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لەژێر دەستەوداری ئاسایشتی و پارڕاستن دا خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان وەڕێ خست.

سەرپەیڤ