تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 23:46 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: با عەرەبستان دەرکەکانی گڵکۆی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە ڕووی ھەموو جیھان بکاتەوە

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق داوای لە عەرەبستانی سەعودی کرد کە دەرکەکانی گڵکۆی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە مەدینەی مونەووەرە لە ڕووی ھەموو جیھان بکاتەوە.

«سەیید موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای ڕەخنەگرتن لە سوکایەتی کردنی فەرەنسا بە ڕەسوڵی سەروەر(ص)، ئاماژەی کردە یادی لەدایک بوونی متفەڕکی پێغەمبەری مەزن و حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن و داوای پشتگری لە ئایینی موحەممەد(ص)ی کرد.

سەدر جەختی کرد: ھەموو موسڵمانانی جیھان و ھۆگرانی مرۆڤایەتی لەم ڕۆژانەدا بۆ ڕاگەیاندنی ئەمەگداری بەرامبەر بە پێغەمبەری ئەکرەم(ص)، وێڕای وەلانانی ناکۆکییە فیرقەییەکان و لە ئاراستەی بووژاندنەوەی ڕێبازی ئیسلام سەردانی گڵکۆی پیرۆزی پێغەمبەر(ص) بکەن ھەتا سیمای جوانی ئەم پێغەمبەرە ئیلاھییە و شوێنکەوتووانی پیشانی جیھانی ڕۆژئاوا بدرێت و تۆزی خەم و پەژارە داوێنی ئەم ئوممەتە بەجێ بێڵێ.

سەرپەیڤ