تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 22:39 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی سوپای عێراق بۆ سەر مۆڵگەی داعش لە پارێزگای کەرکوک

سوپای عێراق مۆڵگەی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعشی لە پارێزگای کەرکوک لەنێو برد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، سوپای عێراق ڕۆژی ھەینی مۆڵگەی   تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعشی لە ناوچەی «داقوق»ی پارێزگای کەرکوک کردە ئامانج کە لەم ھەڵمەتەدا چوار بنکەی تیرۆریستان لەنێو برا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تەکفیرییەکانی داعش لەو بنکانەدا کەرەستەی تەقینەوەو ھێندێک چەک و چۆڵی سوکیان ڕادەگرت.

ھەر لەم کاتەدا سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی دیالەش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی یەکەی ئەندازیاریی بە مەبەستی ڕێگری لە تیرۆریستانی داعش یۆ پێکھێنانی حەشارگە لە گردوپەڕی میقدادیە و ڕاوەدوونانیان ھەوڵی کردنەوەی ڕێگاکان و وشک کردنی ڕووەکەو قامیشەڵانەکانی دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ