تشرینی دووه‌م 13, 2020 00:04 Asia/Tehran
  • مستەفا کازمی: مەرجەعییەتی دینیی عێراق ھێمای پێکھێنانی حکومەتی وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵوێستی مەرجەعییەتی ئایینیی ئەم وڵاتەی بە ھێمایەک زانی بۆ پێکھێنانی داڕشتی حکومەتی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی کردنەوەی ناوەندی پزیشکیی «شیفاء» لە نەخۆشخانەی «ئەلکەندی»ی بەغدا کە لە سەر ئەرکی سەرپەرشتیی ئاستانی قودسی حسەینی(ع) و ھاوکاریی وەزارتی تەندروستیی عێراق دروست کراوە، وتی: ھەڵوێستەکانی مەرجەعییەتی دینی لە نەجەفی پیرۆز کە لە ئاراستەی ئامانجە نیشتیمانییەکانی وڵات ئەنجام دەگرێت، جێگای ستایشە.

«کازمی» وێڕای ستایش کردنی پشتگری و ھەنگاوەکانی سەرپەرشتیی ئاستانی قودسی حسەینی(ع) بۆ یارمەتی دانی دەوڵەتی عێراق لە بواری بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا، وتیشی: ئەم ھەنگاوە ڕاپەڕاندنی ڕاستەقینەی بنەمای ھاوکاری و ھاوپشتیی کۆمەڵایەتیە بەتایبەت بە سەرنجدانی ئالێنگارییە بێ ئەژمارەکانی بەردەم عێراق.

دوای خەباتی چەند ساڵەی جەماوەرو دەوڵەتی عێرڕاق لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، لە ئێستادا ئەم وڵاتە لەگەڵ گرفتی زۆردا لەوانە بەرنگار بوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا ڕووبەدووە ئەویش لە ھەل و مەرجی کەمبوونی کەرەستەو خزمەتگوزاریی پزشکی دا.

سەرپەیڤ