تشرینی دووه‌م 16, 2020 19:11 Asia/Tehran
  • 21 مەحکومی تیرۆریستی لە عێراق لەسێدارەدران

عێراق ، 21 مەحکومی تیرۆریستیی لە سێدارەدا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرچاوە پزیشکی و ئاسایشیەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە رایانگەیاند ، بەرپرسانی عێراقی بڕیاری لەسێدارەدانی 21 مەحکومی تیرۆریستییان لە بەندیخانەی ناوەندیی ناسریە دوای پشتڕاستکردنەوەی سەرۆک کۆمار جێبەجێ کرد . 

ئەو سەرچاوانە جەختیان کردەوە ، جێبەجێ کرانی بڕیاری لە سێدارەدانی مەحکومکراوان بە پێی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم بووە . 

تاقمێک لە مەحکومان و تاوانبارانی ھەنگاوە تیرۆریسیتەکان ئێستا لە بەندیخانەی ناسریەی عێراق رادەگیردرێن کە ژمارێک لەوان سعودین . 

سەرپەیڤ