تشرینی دووه‌م 23, 2020 07:48 Asia/Tehran
  • پێ و شوێن گیرانی دۆسیەی تیرۆری شەھیدان «سەردار سولەیمانی» و «ئەلموھەندیس» لە پەرلەمانی عێراق

دوو نوێنەری پەرلەمانی عێراق باسی نیازی پەرلەمانیان کرد بۆ بانگێشتنی سەرۆک وەزیران بە مەبەستی پێ و شوێن گرتنی دۆسیەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی و ھەروەھا گوشارھێنان بۆ خێراکردنەوەی ڕەوتی ناردرانی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی دەوڵەت لەمەڕ تیرۆری شەھیدان «سەردار قاسم سولەیمانی» و «ئەلموھەندیس».

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەھدی نەقی ئامرلی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: دەوڵەت ئەرکمەندە بەوەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو دەرەنجامی لێکۆڵینەوە لەمەڕ تیرۆری فەرماندەرانی ھەڵمەتە سەرکەوتووەکان ، شەھیدان «سەردار قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی ئەلموھەندیس» و ناساندنی ئەوانەی کە لەو تاوانەدا ھاودەستی ئەمریکییەکان بوونە ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

وتیشی:ێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ھەروەھا گوشاریش دەخاتە سەر دەوڵەت بۆ خێراکردنەوەی ڕەوتی ناردنی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی ھاوپەیوەند بە ھێرشی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و تیرۆری فەرماندەرانی ھەڵمەتە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی ئەم وڵاتە.

«ڕیاز مەسعود» نوێنەری ھاوپەیمانیی «سائیرون» لە پەرلەمانی عێراقیش لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەم بنکە ھەواڵدەرییە ڕایگەیاند: دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەڵێنی داوە کە میوانداریی سەرۆک وەزیران و کۆمەڵێک لە وەزیران بکات لە ماوەی دوو حەوتەی داھاتوو.

وتیشی: پەرلەمان لەو کۆبوونەوەیەدا لە سەر چەند بابەتێکی گرینگ لەوانە دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق چڕدەبێتەوە.

سەرپەیڤ