تشرینی دووه‌م 25, 2020 20:33 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای عێراق: ئەمریکا بە تەمای کات بە فێڕۆدان و چەواشە کردنی بیروڕای گشتییە

وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق، درەنگ جوڵانەوەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی ھێزەکانی لە عێراق بە کات بە فێڕۆ دان و چەواشەکردنی بیروڕای گشتیی زانی.

«موحەممەد موحیی» وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق شەوی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعلەم ڕایگەیاند:حیزبوڵڵا قەت متمانەی بە ئەمریکاو ھەڵوێستەکانی نییە، چونکو ئەمریکا گەلێک جار لە ڕابردووش دا ڕایگەیاندووە کە ھێزەکانی لە عێراق دەباتە دەرەوە، بەڵام دوای ماوەیەک درۆودەلەسە بوونی ئەم بانگەشەیە ئاشکرا بووەو تەنانەت ھێزی تازەشی ڕەوانەی عێراق کردووە.

وتیشی: ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بووەتەھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی سیاسی و ئاسایشتی لەم وڵاتەداو چارەسەریی ئەم کێشەیە پێویستی بە داکۆکیی بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق لە پەسەند کراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتەیە.

وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەگەر عێراق یەکێک لە ڕێبەرانی خۆڕاگری و یان بنکەو یاخود ھێماکانی خۆڕاگری و یان حەشدی شەعبی بکاتە ئامانج، دیارە خۆڕاگریش بەرامبەر بە ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی و ھەرچەشنە جم و جوڵێکیان وەڵامی پێویست دەداتەوە.

سەرپەیڤ