کانونی یه‌که‌م 29, 2020 06:16 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی بەڕۆکێتی تاقمێکی تیرۆریستی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی بڕیاری تاقمێکی تیرۆریستیی کرد لەمەڕ ھێرشی بەھاوەن بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا لە شەوی ساڵی تازەی زایینی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومریەنیوز، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە عێراق ڕۆژی دووشەممە وای بڵاو کردەوە،ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە جێگۆڕکێی ژمارەیەک ڕۆکێتیان لە ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی بەغدا پێ و شوێن گرتووە کە ئامانجەکەی ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر ناوچەی خەزرا لە ڕۆژانی ساڵی تازەی زایینییە.

تاقمێکی تیرۆریستی ئەو ڕۆکێتانەی کە لە چەشنی «گەراد»ن گواستووەتەوە بۆ گەڕەکی «ئەلموعامیل»ی ڕۆژھەڵاتی بەغدا ھەتا لە شەوی ساڵی تازەی زایینی دا ناوچەی خەزرایان پێ بداتە بەر ھێرش.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە جەختی لەوە کردووەتەوە کە، دامەزراوە ھاوپەیوەندەکان فەرمانی پێویستیان دراوەتێ بۆ چاودێری کردنی ئەو ناوچانەی کە ڕەنگە ڕۆکێتەکان گوێزرابنەوە بۆ ئەو شوێنانە.

سەرپەیڤ