کانونی دوھەم 12, 2021 18:59 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی عێراقی: ئەمریکا پتر لە سەدان میایار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو زیانەی کە داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراقی داوە پتر لە ملیاران دۆلارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «قاتیع ڕکابی»  ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق شوێنھاتی خەمناکی بەدوای خوۆی دا ھێناوەو ئەگەر ڕێزەیەکی ورد لە بارەی زیانی داگیرکرانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە ھەبایە، تەواوی دنیای پێ سەرسام دەبوو.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەوڵەتی وڵاتەکەی لە بەر پێ و شوێن نەگرتنی ئەو زیانانەی کە لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکاوە لە وڵات کەوتووە، داوای پێکھاتنی لێژنەیەکی بەدواداچوون و سکاڵابردن بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان و زیانبایی ویستنی کرد لەم بوارەدا.

بە پێی ڕاپۆڕتی سەرچاوە میدیاییەکان، ژمارەی قوربانیانی عێراقی لە پاش داگیرکرانی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە سەر بۆ ٩٠ ھەزار کەس دەکێشێ.

سەرپەیڤ