کانونی دوھەم 12, 2021 21:10 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە لە عێراق

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردن، ڕایگەیاند: ھەڵبژاردن بە پێی بەرنامە لە شەشەمی ژوئەنی ئەمساڵی زایینی ٢٠٢١ بەڕێوە دەچێت و پەک کەوتنی بۆ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی «فۆرات نیوز»،«عەبدولحسەین ھینداوی» ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردن، ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردنی عێراق دامادەیی خۆی بۆ ھەڵبژاردن ڕاگەیاندووەو پاڵێوراوان، دامەزراوەو کۆتلە سیاسییەکان و ھاوپەیمانییەکانیش بەشداریی تیادا دەکەن.

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لە دیداری لەگەڵ ئەندامانی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانەوە وتووێژی لەگەڵدا کردن.

پێشتر «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتبووی: بەغدا خوازیاری چاودێریی ئەنجومەنی ئاسایشتە لە سەر ڕەوتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەم وڵاتە.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش لەم دواییەدا ڕایگەیاند بوو، عێراقییەکان چاوەڕوانی ئەو دەستکەوتە چارەنووس سازانەی خۆیانن کە لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەو دادگەرانەو زۆڵاڵی داھاتوودا ئاشکرا دەبن.

سەرپەیڤ