کانونی دوھەم 13, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئەمریکا لە بەغداد دان بە ھەڵە بوونی بڕیاری وڵاتەکەی دا دەنێت

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغداد لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق، لە بریاری وڵاتەکەی لەمەڕ بایکۆت کردنی سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕەخنەی کرت.

«ماتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق،دوایین پێشهاتە سیاسی و ئاسایشتییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و پێیان داگرت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشێنگتۆن.

لە دیدارەکەدا، «قاسم ئەعرەجی» بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای دژ بە «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕەت کردەوەو بە ھەنگاوێکی تەکونجاوی زانی.

لە بەرامبەردا «ماتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغداش وێڕای ڕەخنەگرتن لەو ھەنگاوە ڕایگەیاند: وا ھەڵدەگرێت کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو هەڵەیەی ڕاست کاتەوە کە دژبە کەسایەتییەکی حکومی ئەنجامی داوە و دەبێ نوی «فالح فەییاز» لە پێڕستی بایکۆت کراواندا دەر بێنێ.

جێگای ئاماژەیە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ئاگداری نامەیەک دا لە ھەشتەمی کانونی دووەم،ڕایگەیاند، ناوی«فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقی خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکاوە.

سەرپەیڤ