کانونی دوھەم 14, 2021 13:52 Asia/Tehran
  • جەختی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە سەر کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق پێی داگرت: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە کۆتایی بە گرینگترین قەیرانی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی «مەعلومە»، «ڕەعد ئەڵماس» لە ئەندامانی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق وتی: دەوڵەتی عێراق دەبێ ھەتا بەرلە ھەڵبژاردن، بە خێرایی پرۆژەیاسای وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق جێبەجێ بکات.

«ئەڵماس» بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی کۆتلە نەتەوەخوازەکان لە عێراق لە مەترسیی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە بنکەکانیان لە عێراق تێ دەگەن، وتیشی: لەشکریانی ئەمریکی لە قەڵاچۆی دڵتەزێنی دەیان کەس لە شەھیدانی دەزگا ئاسایشتییەکان و حەشدس شەعبی بە تایبەت فەرماندەرانی سەرکەوتن ڕۆڵیان ھەیە.

سەرپەیڤ