کانونی دوھەم 14, 2021 14:43 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق: بایکۆتی ئەمریکا بۆ حەشدی شەعبی گرینگ نییە

وتەبێژی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی کە تیرۆریزمی شکست پێ ھێناوە، ھیچ بایەخێکی بە پێکھێنەرانی تیرۆریزم و بایکۆتەکانی سەرشۆڕانەیان نادات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جەواد ئەلتەلیباوی» وتەبێژی وتەبێژی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە توییتێکدا نووسی: ئەگەر دەوڵەتی شەڕخوازی ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە دانانی ناوی « فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و «ئەبو فەدەک ئەلموحەممەداوی» سەرۆکی ئەرکانەکەی، لە نێو پێڕستی بایکۆتەکاندا، حەشدی شەعبی لاواز دەکات، دەبێ بزانێ کە ئەمە تەنیا وەھمێکەو بەس.

«جەواد ئەلتەلیباوی» وتیشی: ھەرجارێک کە ئەمریکاو یان ئیسرائیل سێرە بۆ حەشدی شەعبی دەگرن، دەستەڵاتی ئەم ڕێکخراوەیە زیاتر دەبێت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند: «ئەبو فەدەک ئەلموحەممەداوی» سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبیی لە پێڕستەکەی خۆی زیاد کردووە.

سەرپەیڤ