کانونی دوھەم 15, 2021 19:45 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی نەجەف: لە بەر یەک ھەڵوەشانەوەی ئەمریکاو ئیسرائیل و ئالی سەعود نزیکە

ئیمام جومعەی نەجەفی پیرۆز وتی: ئەمریکا بەرەو لەبەریەک ھەڵوەشانەوە ھەنگاو ھەڵدەگرێ و دەبێ چاوەڕوانی ڕوخانی ڕژێمەکانی زایونی و ئالی سەعودیش بین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەدرەدین قەپانچی» ئیمام جومعەی نەجەفی پیرۆز لە خوتبەکانی ئەمڕۆ ھەینی دا وتی: «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەزاران کەس لە جەماوەری عێراقی قەڵاچۆ کردووەو لە سەرەوەی تیرۆریستانی جیھاندایە.

ئیمام جومعەی نەجەفی پیرۆز کردەوەی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئەمریکا لە مەڕ بایکۆت کردنی «فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و «ئەبو فەدەک موحەممەداوی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیەی بۆ عێراق بە جێگای شانازی زانی و وتیشی: ئەم ھەنگاوە دەربڕی ترس و تۆقانی ئەمریکا لە لاوانی ئەم وڵاتەیەو جێ و شوێن و وەجمەندیی عێراق بەرزتر دەکاتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا شەوی پێنج شەممە«ئەبوفەدەک موحەممەداوی»  سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیشی لە پێڕستی بایکۆتەکانی زیاد کرد.

سەرپەیڤ