کانونی دوھەم 16, 2021 11:44 Asia/Tehran
  • له عێراق ، جوڵانەوەیەکی نوێی سیاسی رادەگەیەنرێت

بەشێک لەچالاکوانانی بەشدار لەخۆپیشاندانەکەی مانگی تشرینی ساڵی 2019 بڕیاریانداوە لەچوارچێوەی جوڵانەوەیەکی نوێی سیاسی خۆیان کۆبکەنەوە و بەشداری لەهەڵبژاردنەکەی مانگی حوزەیرانی پەرلەمانی عێراقدا بکەن بەناوی جوڵانەوەی "امتداد".

بە پێی ھاواڵی میدیاکانی عێراق ، جوڵانەوەکە لەلایەن عەلاء رکابی، یەکێک لەچالاکوانە دیارەکانی پارێزگای زیقار سەرپەرشتی دەکرێت و رۆژی هەینی 15ی ئەم مانگە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەپارێزگای موسەنای باشوری عێراق خۆیان راگەیاند.

جوڵانەوەکە کەلە چالاکوانەکانی پارێزگاکانی زیقار، موسەنا، بابل و دیوانیە پێکهاتوە وەک لەکارنامەی پارتەکەیاندا هاتووە کار دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رێکخراوە و ئەگەر زۆرینەی پەرلەمانیشیان بەدەستنەهێنا، دەبنە هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی عێراق.

لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کردنەوەی دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ پارتەکان، ژمارەی حزبە سیاسییەکان لەعێراق لەزیادبوندان و لەدواین هەنگاویشدا رۆژی پێنجشەممەی رابردو باقر زوبەیدی یەکێک لەسەرکردەکانی پێشوی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی پارتێکی نوێی بەناوی "حرکة إنجاز" بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان راگەیاند.

سەرپەیڤ