کانونی دوھەم 19, 2021 19:38 Asia/Tehran
  • جەختی «بەرھەم ساڵح» و «کازمی»لە سەر چاودێریی نێونەتەوەیی بە سەر ھەڵبژاردنی عێراق دا

سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پێویستیی چاودێریی نێونەتەوەیی بەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لەم وڵاتە پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمارو «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە چاویان بە یەکتر کەوت و لە بارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکانی عێراق وتووێژیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «بەرھەم ساڵح» و «مستەفا کازمی» لە دیدارەکەدا لە سەر پێویستیی پێکھاتنی کەشێکی گونجاو بۆ بەشداریی کردنی زۆرینەی خەڵک لە ھەڵبژاردندا پێی داگرت.

ئەم دیدارە لە ھەل و مەرجێکدا ئەنجامی گرت کە کومەیساریای باڵای ھەڵبژاردنی عێراق وەک دامەزراوەیەکی چاودێری ھەڵبژاردن، ڕۆژی یەکشەممە گەڵاڵەی دواخستنی چوار مانگەی ھەڵبژلردنی ھێنایە ئاراوە.

سەرپەیڤ