نیسان 02, 2018 11:04 Asia/Tehran
  • گۆڕان بە سەر دڵ ودەرون لە ڕۆژی سروشت

خەڵکی ئێران لە سێزدەهەمین ڕۆژی مانگی خاکەلێوە، ڕۆژی سروشت، لە ماڵێ دەڕونە دەر و سەردانیی ناوچە سروشتی و خۆش ئاو هەواکان دەکەن، بەتایبەت دەشت وساراو ناوچەدارستانییەکان تا دوایین ڕۆژی جەژنی نەورۆز هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەو خێزانی خۆیان لە سروشت دا تێپەڕ کەن وکە شەو دای دا دەگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان.

بەهارەو دەنگیی شنەبای بەهاری لە گوێ گۆڵەکان، چیڕۆكی شیرینی پشکووتن و چڕودان و بۆن وبەرامەی خۆشمان بۆ دەگێرێتەوە. دەشت وچیمەن ڕازاوەن و گیاکان سەریان هەڵداوە و هەموو شۆێنێک وەکوو مەخمەلێکی سەوز ا جوان ، دەست و باغەکانیان داپۆشاندووە.

دیمەنیی بووستانی ئاو و ئاگەری تاران

شاخ وچیاکان بوونە گۆڵستانێکی لێوانلێو لە گۆڵە جوان و ڕەنگاوڕەنگەکان و گۆڵەکانی زەرد وسپی و سوور لە نێوان چیمەنی سەرسەوز، دیمەنێکی جوانی بەخشیوە بە سروشتی بەهاری.  

بناری نەمەک ئابروود

لە چیرۆکە کەوناراییەکانی ئێران دا تەمەنی جیهان ١٢ هەزار ساڵە . بەتێپەڕینی ئەم ١٢ هەزارساڵە، خولێکی تازە دەسپێدەکرێت و ئینسانەکان کەلە جیهان دا ئەرکی بەرەنگار بوونەوەی ئەهریمەن(شەیتان) یان لە ئەستۆ دابووە، بە هاتنی ڕزگاری دەر بە سەرکەوتن دەگەنو ئەوسا جیهانی ماددی کۆتایی دێت و مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە بۆ جیهانی تاهەتایی خۆیان "دونیای مینو" . کە وایە ١٢ ڕۆژی سەرەتای ساڵ، "جەژنی لەدایکبوونیی ئینسانەکان" هێمایەکە لە دوازدەهەزار ساڵ ژیان و شەڕ دژی ئەهریمەن(شەیتان) وڕۆژی سێزدەیش هێمایەکە لە هەزارەی سێزدەهەم و دەستپێکرانی ڕزگاربوون لە جیهانی ماددی.

خەڵکی ئێران لە سەردەمانی کەونارا دا ڕۆژی سێزدەی خاکەلێوە وەک هێمایەک لە ژیانی ئینسانەکان لە پەردیس(بەهەشت) دەزانی. چوونکا هاتنی بارانی بەهاری ، دەبووە هۆی سەرسەوزی و تەراو و خاوێن بوونەوەی زەوین و دیمەنێکی وەک بەهەشتی دەبەخشی بە جیهان. ئەمڕۆکە ئەگەر چی جیهان شایەتی نۆژەنخوازی و گۆڕانی سیمای ئینسانەکان بووە، بەڵام  ژیانی مۆدێرن بووەتە هۆی بێگانەیی و دوورکەوتنەوەی ئینسان لە خوێ. هەر بۆیە بۆ ڕزگاربوونەوە لەم ڕاهاتنە خۆ نەویستە دەبێ بگەڕێتەوە بۆ شوێنێک کە لەودا بە سۆزی دڵ و فرمێسکی دەروونی، ماڵی دەروونی خۆی پاک و پاقژ بکاتەوە تا ئامادەبێت بۆ بوونی پەروەردگاری جیهان.

ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی ئیعتکاف و ڕۆژانی نوورانی (ئەیامی ئەبیەز)ـی مانگی پیرۆزی رەجەبیشە. ڕۆژێک کە مۆعتەکفین دوای سێ ڕۆژ عیبادەت و پارانەوە لە بارەگای حەق بە هیوای ڕزگاربوونەوە لە هۆگرییەکانی ماددی دوای ئاوابوونیی ڕۆژ لە مزگەوت دێنە دەر و دەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان

ڕێورەسمی مەعنەوی ئیعتکاف لە هامبوورگ

لەوڵاتی پان و بەرینی ئێران دا دوو ڕۆژ ژمێری هەتاوی و مانگی پێکەوە هەماهەنگن و بۆنە جۆر بە جۆرەکانی یەکتری نیشان ئەدەن. ئەمساڵیش سێزدەبەدەر و ڕۆژی کۆتایی ئیعتکاف، وەکوو دوو جەمسەریی پرۆسەیەکی تاکانەیان لێهاتووە و لەگەڵ یەکتری تێکەڵاوبوونە. ژیاری ئێرانی لەبەر کەلتووری باڵای خۆی، بەردەوام حەق خوازی وەک نیشانەیەکی گرنگ زانیوە لەمەڕ  دەروونی ئینسانەکان ،  ئێرانییەکان ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان هێنایە نێو ژیانی خۆیان دا.هەر بۆیە ئیعتکاف لای ئێرانییەکان وەک ڕێو ڕەسمێکی تایبەت بەڕێوە دەچێت و ئەمسالێش دوا ڕۆژی ئیعتکاف ڕێککەوتبووە لەگەڵ سێزدەهەمین ڕۆژی جەژنی نەورۆز.

 

سەرپەیڤ