دووهه‌مین مێهره‌جانی شیعری کوردی "مناڵ و مه‌لووچگ" له ئه‌یوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئاب 25, 2015 22:21 Asia/Tehran
شاری ئه‌یوان بۆ دووهه‌مین ساڵی به‌رده‌وام له مانگی داهاتوودا میوانداری مێهره‌جانی ناوچه‌یی شیعری کوردی له ژێر ناوی "مناڵ و مه‌لووچگ" ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: بڕیار وایه ئه‌م مێهره‌جانه له ڕۆژانی 14 و 15ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له شاری ئه‌یوان و به به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانی پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، لوڕستان، هه‌مه‌دان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕیوه‌بچێت. هاوپێوه‌ند به‌م بابه‌ته سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئه‌یوان بۆ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م مێهره‌جانه به ئامانجی پاراستن، دایکیۆمێنێتی شیعر و لایه لایه کوردییه‌کان، ئاوڕدانه‌وه له وێژه‌ی منداڵان و په‌ره‌پێدانی وێژه‌ی کوردی به به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانی پارێزگا کوردنشینه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. مێهره‌جانی شیعری کوردی "مناڵ و مه‌لووچگ" ساڵی ڕابردووش بۆ یه‌که‌مین جار له شاری ئه‌یوان له‌سه‌ر بابه‌تی شیعر و وێژه‌ی کوردی به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی پارێزگا کوردنشینه‌کانی ئێرانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.