یه‌که‌مین ئۆله‌مپیادی وه‌رزشی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئاب 25, 2015 22:21 Asia/Tehran
به‌رپرسی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگی شۆرای شاری مه‌ریوان وتی: یه‌که‌مین ئۆله‌مپیادی وه‌رزشی کوڕان و کچان له به‌شه جۆراوجۆروکان له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ سۆران حسێنی ڕایگه‌یاند: یه‌که‌مین ئۆله‌مپیادی وه‌رزشی گه‌ڕه‌که‌کان به هاوکاری ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوان، کۆمیته‌ی ده‌سته‌ی وه‌رزشی گشتی، ئیداره‌ی په‌روه‌رده و کۆمیته‌ی فه‌رهه‌نگی شۆرای شاری مه‌ریوان، ساز ده‌کرێت. حسێنی به ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌مووان ده‌توانن له‌م ئۆله‌مپیاده به‌شدار بن، ڕایگه‌یاند: ئه‌م ئۆله‌مپیاده به هاوکاری یانه‌ی وه‌رزشی شاره‌وانی و له دوایین ڕۆژانی مانگی خه‌رمانان ئه‌نجام ده‌درێت.