یانه‌ی زۆرانبازیی فه‌ره‌نگی تازه‌لاوانی ئێران پله‌ی دووھه‌می جیهانی به ده‌ست هێنا
ئاب 27, 2015 09:28 Asia/Tehran
یانه‌ی زۆرانبازیی فه‌ره‌نگی تازه‌لاوانی ئێران به ده‌س خستنی سێ میدالیا ، پله‌ی دووھه‌می کێبه‌رکێکانی زۆرانبازیی فه‌ره‌نگی تازه‌لاوانی جیهان له بۆسنی و هێرزێگۆڤینی به خۆی ته‌رخان دا.
به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ له کۆتایی ئه‌م کێبه‌رکێیانه‌دا که ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه (25 و 26ی ئاگوست) به ئاماده‌بوونی 40 وڵات له شاری "سارایۆڤۆ"ی وڵاتی بۆسنی و هێرزێگۆڤین به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی ئێران له لایه‌ن پویا دادمه‌رز، ئه‌مین کاویان نژاد و ئه‌مین میرزازاده له کێشی 42، 58 و 100 کیلۆگرام بوو به خاوه‌نی میدالیای زێڕ و به ده‌س خستنی 41 خاڵ پاش یانه‌ی ڕووسیا پله‌ی دووھه‌می به خۆ ته‌رخان دا.یانه‌ی ئێران له‌م یارییانه‌دا به ده‌س خستنی سێ میدالیای زێڕ، زۆرترین راده‌ی میدالیای زێری له نێو 10 میدالیای زێڕی دابه‌ش کراو له نیو وڵاتان به ده‌س هێنا و بۆ دووھه‌م جار له کێبه‌رکێکانی پاڵه‌وانه‌تیی تازه‌لاوانی جیهان پله‌ی دووھه‌می به خۆ ته‌رخان دا.