کورته فیلمی "ده‌درێ له‌سه‌ر میچی ماڵ "له رێگای ئۆسکار دا
ئه‌یلوول 26, 2015 20:45 Asia/Tehran
به پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی سینه‌ما سووره‌ی ئێران، کورته فیلمی ده‌درێ له‌سه‌ر میچی ماڵ بووه باشترین کورته فیلمی فستیڤاڵی سه‌نت لووئیسی ئه‌مریکا
به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی فستیڤاڵی سه‌نت لووئیس ده‌چنه ئۆسکاره‌وه و هه‌ر به‌و پێیه، باشترین فیلم، باشترین کورته‌فیلم و باشترین ئه‌نیمه‌یشنی هه‌ڵبژێردراو له‌لایان ئه‌و فستیڤاڵه‌وه، ده‌ناسرێنه ئه‌کادیمیای ئۆسکار.کورته فیلمی ده‌درێ له‌سه‌ر میچی ماڵ به‌رهه‌می ته‌یموور قادری سینه‌ماکاری دانیشتووی پارێزگای کوردستانی ئێرانه که هه‌ولی منداڵێک پیشان ده‌دات له پێناو چاک کردنی میچی ماڵه‌که‌یان بۆ دڵۆپه نه‌کردنی ئاوی باران.
شایانی وتنه ئه‌م فیلمه له یازده‌هه‌مین فستیڤاڵی ئاککۆلاد (Accolade) که له ئه‌مریکا به‌ڕێوه چوو خه‌لاتی باشترین کورته فیلمی ئه‌و ڕووداوه هونه‌رییه‌ی مسۆگه‌ر کرد، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م فیلمه له چه‌ند مێهره‌جانی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی دا خه‌ڵاتی جۆراوجۆری وه‌ده‌س هێناوه.