پێنجه‌مین مێهره‌جانی سه‌رانسه‌ری ده‌ف ژه‌نی کوردستان کۆتایی پێ هات
ئه‌یلوول 26, 2015 21:04 Asia/Tehran
پێنجه‌مین مێهره‌جانی سه‌رانسه‌ری ده‌ف ژه‌نی له ژێر ناوی "ده‌ف نه‌وای ڕه‌حمه‌ت" له ماوه‌ی سێ ڕۆژ به به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی سه‌رانسه‌ری ئێران له سنه به‌ڕێوه‌چوو و به ناساندنی که‌سان و گرووپه براوه‌کان کۆتایی به کاری خۆی هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه/ 1ی ڕه‌زبه‌ر، پێنجه‌مین مێهره‌جانی سه‌رانسه‌ری ده‌ف ژه‌نی له ژێر ناوی "ده‌ف نه‌وای ڕه‌حمه‌ت" له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان به به‌شداریی مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندانی بواری ده‌ف که به شێوه‌ی تاکه‌که‌سی و گرووپی له مێهره‌جانه‌که به‌شداربوون له سنه ده‌ستیپێکرد و تا ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی/ 2 و 3ی ڕه‌زبه‌ر درێژه‌ی بوو پاش سێ ڕۆژ ڕکابه‌ری، کۆتایی پێهات.له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی پێهاتنی ئەم میهرەجانە که به به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی کوردستان به‌تایبه‌ت پارێزگاری کوردستان و سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، که‌سانی براوه له لایه‌ن داوه‌رانەوە له به‌شه جۆراوجۆره‌کاندا ناسێندران.