پیشانگه ی "گهشتوێنه" تایبه‌ت به شوێنه گه‌شتیاری یه‌کانی پارێزگای کوردستان له سنه‌دژ کرایه‌وه
ئه‌یلوول 27, 2015 18:16 Asia/Tehran
به بۆنه‌ی ڕۆژی گه‌شتیاری و به ئامانجی ناساندنی ناوچه گه‌شتیاری یه‌کانی پارێزگای کوردستان، پیشانگه ی وێنه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کوردستان به چه‌ندین به‌رهه‌م له ئه‌سعه‌د گازرانی له نیگارخانه‌ی شاره‌وانی سنه، کرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به بۆنه‌ی ڕۆژی گه‌شتیاری و ناساندنی ناوچه گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کوردستان پیشانگاییه‌کی وێنه له ژێر بابه‌تی شوێنه گه‌شتیارییه‌کان له ئه‌مڕۆ 5ی ڕه‌زبه‌ر تا 10ی ئه‌م مانگه بۆ ماوه‌ی حه‌وته‌یه‌ک کراوه‌ته‌وه.شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌سعه‌د گازرانی، وێنه‌گر و توێژه‌ری کوردستانی له ساڵی 1352 له سنه له‌دایک بووه و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی کارناسی زمان و وێژه‌ی فارسی و ئه‌ندامی کانوونی وێنه‌گرانی ئێرانه و چالاکی خۆی له ساڵی 1369 له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی سنه ده‌ست پێ کردووه و ده‌یان پیشانگای گرووپی و زیاتر له 15 پیشانگای خۆ-که‌سی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌بردووه.