به‌رهه‌می سینه‌ماکارێکی کورد بوو به باشترینی میهره‌جانی ئه‌یرینگتۆنی ئه‌مه‌ریکا
تشرینی دووه‌م 23, 2015 17:14 Asia/Tehran
کورته فیلمی "گه‌ڵا پاییزییه‌کان" له ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی خوێندکارانی له مێهره‌جانی ئه‌یرینگتۆنی ئه‌مه‌ریکای مسۆگه‌ر کرد.
ده‌رهێنه‌ریی فیلمی "گه‌ڵا پاییزییه‌کان" بۆ هه‌واڵنێری کوردپرێسی راگه‌یاند: خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌هه‌ڵگری، باشترین ئه‌نیمه‌یشن، باشترین مۆسیقا و باشترین کورته فیلمی خوێندکارانی مێهره‌جانی "ئه‌یرینگتۆنی"ی ئه‌مه‌ریکا درا به ئێران.ناوبراو له درێژه‌دا وتی: هه‌ڵبژێردراوه‌کانی یه‌که‌مین میهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئه‌یرینگتۆن" له ڕۆژی 13ی نۆڤێمبێر له شاری ئه‌یرینگتۆنی نیۆیۆرک ڕاگه‌یێندرا.
کورته فیلمی "گه‌ڵا پاییزییه‌کان" له ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور و به سه‌رهاتی یه‌ک ڕۆژ له ژیانی کچێکه و ئه‌م فیلمه به پشتیوانییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان، جێگری فه‌رهه‌نگی شاره‌وانی سنه و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای جه‌وانی سنه به‌رهه‌مهێنراوه و پێشتریش له چه‌ندین میهره‌جان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
سامان حسێن پوور، ده‌رهێنه‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستان تا ئێستا 3 کورته فیلمی به‌رهه‌م هێناوه له‌وانه "ماسی"، "گه‌ڵا پاییزییه‌کان" و "یه‌ک هیچ" و تا ئێستا له زیاتر له 150 میهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری کردووه و ده‌یان خه‌ڵاتی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پێشتریش کورته‌فیلمی "گه‌لا پاییزییه‌کان" له چل و پێنجه‌مین میهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ڕوشد" له ئێران و له ڕۆژانی 22 تا 29ی گه‌ڵاڕێزان له تاران نمایش درا.