تشرینی دووه‌م 25, 2015 11:12 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی گۆرانی بێژی فۆلکلۆری کوردستانی

حسێ شۆخ کەمان ناسراو بە زێ زێ گۆرانی بێژی فۆلکلۆر و بە ناوبانگی سەقزی لە تەمەنی 77 ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی تەنگی هەناسە کوچی دوایی کرد.

تەرمی ئو هۆنەرمەندە بە ناوبانگە ئێوارەی دۆینێ لە پاش بەڕێکرانێکی بە شکۆ لە سەر دەستی خەڵکی شاری سەقز،لە وادی رەحمەت ئایچی و گۆڕستانی هونەرمەندانی بەخاک سپێردرا.
لەو هۆنەرمەندە مەزن و بە ناوبانگەیە گۆرانییەکانی "شەمامە و خاڵ خاڵ"،"باڵابەرز" و "ئای بە هەلامە" بۆ هەتاهەتایە بە یادگار بە جێ ماوە و لە سەر زاری خەڵکی مۆسیقادۆستی کوردن.
دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەخۆشی خۆی لە خەڵکی هونەردۆستی کوردستان دەکا بەم بۆنەوە .
شایەنی باسە کە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی سنە هەمیشە گۆرانیەکانی ئەو هونەرمەندە مەزنە بڵاو دەکاتەوە.