داگیرسانی مۆمی شه‌ست و نۆیه‌مین ساڵهات وساڵیادی دامه‌زراندنی ڕادیۆ کوردیی تاران
تشرینی دووه‌م 25, 2015 11:13 Asia/Tehran
به هاتنی چواری سه‌رماوه‌ز،رادیۆ کوردیی تاران، وه‌ک یه‌کێک له ڕه‌سانه و میدیا پێشه‌نگه‌کانی بواری راگه‌یاندن، ده زمانی کوردی دا، پێ ده نێته نێو ته‌مه‌نی هه‌فتاساڵه‌ی خۆیه‌وه.
دیاره به پێی ئه‌م ته‌مه‌نه هه‌وراز و لێژه دوور‌و درێژه، ژماره‌ی ئه‌و گوێگرانه‌ی بۆ یه‌که‌م جار بیسه‌ری ده‌نگی ئه‌م رادیۆیه بووگن ئێستا، زۆر که‌م و ده‌گمه‌نن. به‌م حاڵه‌وه، پێش هه‌موو که‌س،ده شێ پیرۆزبایی له م بیسه‌ره‌به‌ساڵاچووانه‌مان بکه‌ین وئاواتی ته‌ندروستی وته‌مه‌ن درێژی یان بۆ بکه‌ین.هه‌روه‌ها، بۆ هه‌موو ژنان و پیاوان و کچان و کوڕانی گوێگرانی ئه‌م رادیۆیه ،ژیانێکی پڕ به‌ر وبه‌رهه‌م و ده‌سکه‌وت ، به ئاوات ده خوازین.جێ خۆیه‌تی یادێک بکه‌ین له کار و چالاکی چه ندین به‌ره ونه‌سڵ له هاوکارانی ماندوویی نه‌ناس مان ،که هه‌ر له یه‌که‌م رۆژانی ده‌سپێکی ڤه‌شان و بڵاڤه بوونی ده‌نگی ئه‌م رادیۆیه، ژیان لاوی وته‌مه‌نی فه‌رهه‌نگی ئێژا وبه‌وه‌ج و پڕ بایه‌خی خۆیان و،گشت به‌هره و توانستیان ناوه‌ته پێناو راژه‌ی وشه پیرۆز‌و وێژه‌ی سه‌ربه‌ست و به ده‌ربه‌ست .
له ره‌وتی گووران و گه‌شه و فراژووتنی ئه‌م ڕادیۆیه دا،که‌سانێک وا هه‌ر کامه‌یان ده ئێران و کورده‌واری دا ،به که‌سایه‌تی یه‌کی فه‌رهه‌نگی و‌ئه‌ده‌بی دیار و جێ شانازی ده‌ژمێردرێن.که هێندێکیان به‌داخه‌وه هێمان ده نێومان دا نین، لێ، جێ په‌نجه و قه‌ڵه‌می زه‌نگین و پاراویان، له نه‌ریت و که‌له‌پووری زمانیی و وێژه‌یی ئه‌م رادیۆیه دا،به دیار ده‌که‌وێ .ر‌وانیان شاد بێ. و یادیان به خێر .
هه‌ر وه ها پێویسته یادێک بکه‌ین له‌و هاو کارانه‌ی خانه نشین و کارکه‌نار،یان دووره رادیۆ و دوور وڵاتمان، که‌ساڵانێک که ته‌مه‌نی لاویی خۆیان بۆ کار وچالاکی له‌م رادیۆیه دا ته‌رخان کرد‌ووه و ئێستا ده‌نێو کۆڕی هه‌ڤکارانمان دا نین ،له هه‌ر کوێ هه‌ن ئاواتی جێ به‌رزی و سه‌ربه‌رزی یان بۆ ده خوازین .
وێڕای ده‌س خۆشی و پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م هاوکارانی کورمانجی باکوور و ناوه‌ند و باشوور و هه‌ر وه‌ها هه‌ورامی مان،ماندوونه‌بوونی یان لێ ده‌که‌ین و به هیواین له‌م قۆناخ و بڕگه‌یه له ژیانی پڕ که‌ند و له‌ندی رادیۆ دا، وه‌سا جاران ،به گوڕ و تین و به‌ده‌ربه‌ستانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ گه‌شه پێ دان و بردنه سه‌ری ئاستی فه‌رهه‌نگی میدیا و راگه‌یاندن له ئێران وکورده‌واری و ناوچه دا .
دیسا ژی ،داگیرسانی مۆمی شه‌ست و نۆیه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی پڕ له چالاکی و هه‌ڵسووڕانی ڕادیۆ کوردیی تاران له هه مووان و نه خوازه‌ڵه ، له ئێوه هۆگران و لاگرانی وشه‌ویست و وێژه خۆشه ویستی ئه‌م ڕادیۆیه، پیرۆز بایی ده‌که‌ین. به‌و ئاواته‌وه که ڕادیۆ کردی تاران، مینا ڕه‌سانه و میدیایه‌کی کارا ،له‌م باری نابار وناله بار وپڕ توند و تیژی وزه‌بر و زه‌نگه‌ی ناوچه دا، ڕاسپارده و ئه‌رکی مێژوویی خۆی له پیناو ئاشتی و ته‌بایی ده ناوچه دا به جێ بێنێ.
ئێره رادیۆ کوردیی تارانه.
وه‌ک هه‌میشه ڕه‌گه‌ڵمان بن.