چواره‌مین کۆرە جێژنی شانۆی سه‌ر شه‌قامی سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت
له‌م هه‌فته‌یدا چواره‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قام له شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هونه‌ره نمایشاکارییه‌کانی سه‌قز له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر به ئاماژه به به‌رنامه‌کانی ئه‌م کۆرە جێژنە وتی: دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆرە جێژنە، ۱۴ به‌رهه‌می شانۆیی گه‌شیته ده‌ستمان.
محه‌مه‌د زار‌ع زاده زیادی کرد: دواجار داوه‌ره‌کانی ئه‌م خوله که بریتی بوون له هیوا حاج محه‌مه‌دی، ئیساعیل پاشایی، ئیسماعیل گه‌نجی، داریوش ڕه‌فێعی و سامان سه‌ید ئیبراهیمی، ۹ شانۆیان بۆ به‌شی کێبه‌رکێی کۆرە جێژنە هه‌ڵبژراد، هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رهه‌میشیان به‌و مه‌رجه‌ی که پێداچوونه‌وه به کاره‌کانیدا بکرێت بۆ نمایش کردن له‌م کۆرە جێژنە دا هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مکۆرە جێژنە دا له هه‌فه‌ته‌ی یه‌که‌می مانگی گه‌لاوێژ و بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت.