ته‌مووز 26, 2016 10:31 Asia/Tehran
  • فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مۆسیقا لە بێستوون بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەری ماڵپەڕی جیهانی بێستوون له بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێونەتەویی مۆسیقا له لایەن ۲ گرووپی نێونەتەویی و ۲ گرووپی نێوخۆیی له کاروانسەرای بێستوون هەواڵی دا.

به پێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ڕاعی له کارگرووپی گەشتیاری پارێزگای کرماشان وتی: گرووپی مۆسیقای "پورنازرییەکان"٬ "کامکارەکان"٬ "شەهداد ڕوحانی" و "ئانتۆنیۆ ڕەی" بڕیاره له دوو ماڵپەڕی جیهانی کاخ گولستان و بێستوون بەرنامەی مۆسیقا بەڕێوە ببەن.

ناوبراو جەختی کردەوه: ئەم گرووپه مۆسیقایه بڕیاره 3 هەتا 7ی خەرمانان له کاتژمێری 8ی شەو هەتا 10ی شەو له کاروانسەرای بێستوون کۆنسێرت بەڕێوە ببەن.

بەڕێوەبەری ماڵپەڕی جیهانی بێستوون وێڕای ئاماژە بە قووڵتربوونەوەی پەیوەندیی جەماوەری لەگەڵ ئاسەوارە کەونەکان لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی وەها ڕووداوگەلێک له شوێنه مێژووییەکانی، جەختی لەوەش کردەوه: ئامانجی سەرەکیی ئەم فێستیڤاڵە ناساندنی فەرهەنگه و بۆ ئەم کاره دەبێ ماڵپەڕەکان تەیار بکرێن و ئەگەریش ئەمەمان پێناکرێ با به شێوەی کاتیی لەم پێگەیەدا جێگر بین.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم بەرنامەیە له لایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوە دەچێت و هیچ تێچوویەکی بۆ پارێزگا نییه. تەنیا داواکاریی بەڕێوەبەریی ئەم فێستیڤاڵه هاوئاهەنگی و داشکاندن بۆ بانگەشە لە ئاستی شار لە لایەن شارەوانییەوەیە.

ڕاعی وتیشی: بلیتی فرۆشی ئەنتێرنێتی ئەم فێستیڤاڵ بەم زووانه دەست پێدەکات.