میدالیای برۆنزی قارمانی کورد لە ئۆلەمپیکی لەندەن بووە زیو
تشرینی یهکهم 19, 2016 16:26 Asia/Tehran
کۆمیتەی نێودەوڵەتی ئۆڵەمپیک لە ئەرێنی بوونی دووپینگی دوو وەرزشوانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە یارییەکانی ئۆڵەمپیکی لەندەن هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کومیتەیە پاش کۆبوونەوەیێک کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوە چوو ئەرێنی بوونی دووپینگی بەرزکەرەوەی ئاسنی ڕووس و تووڕهەڵدانی ئۆکرانیایی ڕاگەیاند و میدالیاکانیشی وەرگرتەوە.
دوابەدوای ئەم ڕووداوەنەوە کیانووش ڕۆستەمی بەرزکەرەوەی ئاسنی وڵات کە لە یارییەکانی ئۆڵەمپیکی ۲۰۱۲ی لەندەن میدالیالی برۆنزی دەس خستبوو، میدالیای زیوی پێ دەدرێت و وەزنەهەڵگری میسریش کە پلەی چوارەمی بەدەس هێنابوو نیشانی برۆنزی پێدەبەخشرێت. کیانووش ڕۆستەمی لە ئۆڵەمپیکی ۲۰۱۶ ی ڕیۆدا میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.