یۆنیسکۆ بیتولموقه‌ده‌سی به میراتێکی ئیسلامی ناساند
ڕێکخراوی یۆنیسکۆ بۆ جاری دووهه‌م و کۆتایی بڕیارنامه‌یه‌کی بڵاو کردوه که تێیدا هاتووه: مزگه‌وتی به‌یتولموقه‌ده‌س میراتێکی ئیسلامییه و په‌یوه‌ندی به جووله‌که‌کانه‌وه نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی لۆبنانی ئه‌لنه‌شره، ڕێکخراوی یۆنیسکۆ که پێشتریش به‌یتولموقه‌ده‌سی وه‌ک بینایه‌کی ئیسلامی ناساندبوو، به‌ڵام بۆ جاری دووهه‌م و کۆتایی له بڕیارنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که ئه‌م مزگه‌وته میراتێکی ئیسلامییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یۆنیسکۆ ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م بینا ئیسلامییه په‌یوه‌ندی به جووله‌که‌کانه‌وه نییه و ناچێته خانه‌ی بیناسازی یه‌هووده‌وه.
ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌مه‌ش یۆنیسکۆ ڕایگه‌یاند که به‌یتول موقه‌ده‌س په‌یوه‌ندی به جووله‌که‌کانه‌وه نییه و پێشینه‌یه‌کی ئیسلامی هه‌یه و له ژێر کاریگه‌ری بیناسازی و که‌لتوری ئیسلامی‌دا دروست کراوه.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به ده‌نگی ئه‌رێنی ۲۴ وڵات واژۆ کرا، به‌ڵام ۶ وڵاتی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌مریکا و بریتانیا ده‌نگیان به‌م بڕیارنامه‌یه نه‌دا.
ده‌نگدان به‌م بڕیار نامه‌یه بووه هۆی خۆشحاڵی فه‌له‌ستینییه‌کان،چونکو به‌رده‌وام ئه‌وان داوایان کردووه که به‌یتولموقه‌ده‌س ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینییه‌کان.
له پێشه‌کی ئه‌م بڕیار نامه‌یه‌دا هاتووه که ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه‌کانی قودس به‌شێکه له میراتی هه‌موو ئاینه‌کان، به‌ڵام زیاتر هی موسوڵمانه‌کانه.
ئه‌م بڕیار نامه‌یه له لایه‌ن جه‌زایه‌ر، میسر، لوبنان، مه‌راکیش، عه‌مان، قه‌ته‌ر و سودانه‌وه ڕاده‌ستی یۆنیسکۆ کرابوو.
دوای ده‌نگدان به‌م بڕیارنامه‌یه ڕژیمی زایۆنی بۆ یه‌که‌مین جار هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ یۆنیسکۆ هه‌ڵپەسارد.