کانونی یه‌که‌م 04, 2016 11:45 Asia/Tehran
  • ڕیسوایی ئەخلاقی لە بەریتانیا
    ڕیسوایی ئەخلاقی لە بەریتانیا

لەنیزیکەی دە ڕۆژ لەمەوبەرەوە دۆسیەی گەندەڵی ئەخلاقی تۆپی پێی بەریتانیا لە حەفتاکان و هەشتاکان و نەوەدەکان ، کەوتوەتە ئاراوە. ئەم دۆسیەیە تادێ گەورەتر و ئاڵۆزکاوتر دەبێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی نەوەد، ئەم حەوتەیە بەشەپۆلی پەشۆکان لەبەر قسەکانی قوربانیانی ئەم دۆسیەیە دەست پێکرا.سەرەتا سێزدە کەس لە یاریزانانی پێشووی  یانە سەرەکیەکان لە فوتبالی بەریتانیا کە بوونەتە قوربانی لاقەکردنی ڕاهێنەرەکانیان، بەڕێوەبەرانیان سەبارەت بەم دۆسیەیە قسەیان کرد.لەم دۆسیەیە ناوی  یاریگەکانی کروو ، مەنچسترسیتی  و چلسی  زۆرتر لە یاریگەکانی دیکە بەرچاو دەکەوێ  .

 بری بنل  ڕاهێنەری پێشووی هەر سێ یاریگاکە کە لە ساڵی 1980 لانیکەم بیست و سێ دۆسیەی دەستدرێژی هەیە گرینگترین تاوانباری ئەم دۆسیەیە.بنل  تۆمەتبارە   کە لە ساڵی 1980ەوە تا 92 دەست درێژی کردوەتەسەر چەند لاو.ناوبراو کە ئێستا 62 ساڵ تەمەنیەتی خراوەتە بەندیخانە و دوایین جاریش  ساڵی 2015 دوای تێپەڕ کردنی  دوو ساڵ لەبەندکران  ئازاد کراوە.

بری بنل لەو ڕۆژانەی کە خەریکی تاقیکردنەوەی توانایی تازەلاوان بوو لە نێو تاقمی مەنچسترسیتی  دا  .

 

یەکەم کەسێک کە لەبارەی ئەم دۆسیەیە قسەی کرد ئەندی وودوارد یاریزانی پێشووی ئاکادیمی کروو بوو کە بری بنل ماوەی چوار ساڵ ئازاری دابوو.دوای  وودوارد سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی پێشووی ئاکادیمی سیتی و چلسیش سەبارەت بە هەڵس و کەوتی بنل قسەکانی کردودوە  .

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو حەڤدە کەسی دیکەش لەم لیستە زیاد کراون .دەوترێ  لانیکەم 85 بابەتی دیکە لەنێو ئەم دۆسیەیە خەریکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێ و ئەمەش بەمانای  گەورەترین ڕیسوایی ئەخلاقی مێژووی تۆپی پێ .ئالن شیرر ئوستورەی  فوتبالی بەریتانیا  لە نامەیەکی خەیرومەندی منداڵان،  داوای لە قوربانیانی ئەم دۆسیەیە کرد کە بوێر بن و  هەتا لەناوچوونی ئەم  ڕیسواییە  دەست لە هەوڵەکانیان هەڵنەگرن  .شیرر وتوویەتی هەرچەشنە یارمەتییەک لەبارەی ئەم دۆسیەیە دەدات .

یاریگەی چلسی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە هاوکاری لەگەڵ پۆلیس سەبارەت بە دانی بەرتیل و دەست تێدابوونی لانیکەم دوو کاربەدەستی پێشوو لە دۆسیەی گەندەڵی  ئەخلاقی دەست پێکردووە.

 دەیلی تلگرافیش ئیدیعای کردووە  یاریگەکانی گەورەی بەریتانیا بۆ شاردنەوەی گەندەڵی ئەخلاقی لە تاقمەکانی سەرەکی خۆی  بەرتیلی بە بنەماڵەی قوربانیان داوە.

کریس ئانسۆرس و ئەندی وودوارد دوو قوربانی کە یەکەم جار ئەم دۆسیەیەیان لەقاو دا لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا.

 

سەرپەیڤ