دە ورگێڕێکی کورد ڕیکوردێکی له سینه‌مای ئێران مسۆگه‌ر کرد
فه‌رهاد ئه‌سڵانی، ئه‌کته‌رێکی کورد تاکوو ئێستا له فستیڤاڵه جیهانیه‌کان حه‌وت جار به‌ربژار کراوه و ۳ جاریش باشترین خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ته‌نیا بۆ یه‌ک فیلم وه‌ده‌ست هێناوه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌رهاد ئه‌سڵانی به ڕۆڵگێڕان له فیلمی "کچ" توانی حه‌وت جار به‌ربژاری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو له فستیڤاڵه جیهانییه‌کاندا بێت. فەرهاد ئه‌سڵانی تاکوو ئێستا به هۆی ڕۆڵگێڕانی باوک له فیلمی "کچ"له فستیڤاڵه‌کانی فه‌جر، جه‌ژنی یانه‌ی سینه‌مایی، جه‌ژنی ڕخنه‌گه‌ران، ئاسیا پاسفیک، فستیڤاڵی مسکۆ، فستیڤاڵی باتۆمه‌ی و فستیڤاڵی گوا به‌ربژار کراوه و له‌م ۷ خه‌ڵاته، ۳ خه‌ڵاتی وه‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره که ئه‌کته‌رێک له سینه‌مای ئێران‌دا بۆ ڕۆڵگێڕان له ته‌نیا یه‌ک فیلم‌دا ئه‌وه‌نده خه‌ڵاتی وه‌رگرتبێت.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌کته‌ره‌کانی ئێران به ناردنی په‌یامێک ئه‌م ڕیکۆرده نوێیه‌ی له فه‌رهاد ئه‌سڵانی پیرۆز کرد، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی باشترین خه‌ڵاتی ئه‌کته‌ری پیاوی فستیڤاڵی گوایان له ئه‌سلانی پیرۆز کرد.
فه‌رهاد ئه‌سڵانی له دایک بووی شاری بیجاڕه و له دواین چالاکی سینه‌مایی خۆی له فیلمی "کچ" له ده‌رهێنانی ڕه‌زا میرکه‌ریمی ڕۆڵی گێڕا، فیلمه‌که ڕه‌وایه‌تی کچێکه که به بێ مۆڵه‌تی باوکی به سه‌فه‌رێک ده‌چێته تارانی پایته‌خت و له‌وێ چه‌ند پێشهاتێک به‌رۆکی ده‌گرێت و باوکی ناچار به دوای دادا ده‌چێت.