یه‌که‌مین ژماره‌ی مانگ نامه‌ی ڕۆژمان له چاپ درا
یه‌که‌مین ژماره‌ی مانگ نامه‌ی ڕۆژمان له شاری سنه‌ی سه‌ر به پارێزگای کوردستان له چاپ درا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، پڕۆسه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌فته نامه و مانگ نامه نوێیەکان له شاره کوردنشینه‌کانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌مڕۆ یه‌که‌مین ژماره‌ی مانگ نامه‌ی ڕۆژمان ڕه‌وانه‌ی بازاڕی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئێران کرا.
مانگ نامه‌ی ڕۆژمان ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا مۆڵه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌مڕۆ یه‌که‌مین ژماره‌ی ئه‌م مانگ نامه‌یه بڵاو کرایه‌وه، ئه‌م مانگ نامه‌یه له هه‌موو شاره کوردنشینه‌کانی ئێران و تارانی پایته‌خت بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕۆژمان به دوو زمان فارسی و کوردی بابه‌ته‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه و زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی تایبه‌ته به فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری کورده‌وری و بابه‌ته ڕۆژه‌کانی کوردستان.
خاتوو سه‌میرا مورادپوور خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژمانه که پێشتر له ڕۆژنامه ناوچه‌ییه‌کانی شاری سنه کاری ڕۆژنامه‌وانی کردووه.
له ماوه‌ه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین هه‌فته نامه و مانگ نامه و گۆڤاره که مۆڵه‌تی بڵاو بوونه‌وه له شاره کوردنشینه‌کانی ئێران وه‌ر ده‌گرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه.
له پارێزگای کوردستان ڕۆژنامه بڵاو نابێته‌وه، به‌ڵام زیاتر له ۵۰ هه‌فته‌نامه و دوو هه‌فته نامه له‌م پارێزگایه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه و له‌م نێوانه‌دا ۱۵ هه‌فته‌نامه‌یان توانی ئه‌وه‌یان نییه که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام کار بکه‌ن و فرۆشێکی ئه‌وتۆیان نییه.