کانونی یه‌که‌م 08, 2016 20:08 Asia/Tehran
  • کلسی ددان چۆن لادەبردرێت ؟

کلسی ددان یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی تووشی ددان دەبێت و چارەسەرکردنی ئاسان نیەو بۆ لابردنی پێویستە ڕێگای سروشتی بگیرێتە بەر .

ماڵپەڕی (پۆزەتیڤمێد) ڕێگایەکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە کلس لەسەر ددانیان ھەیە، بۆ ئەم ڕێگایەش، پێویستت بە تەماتە و سۆدەی نانە.ئەگەر کلس لەسەر ددانت ھەیە و دەتەوێ لایبەریت، سەرەتا گیراوەیەک لە سۆدەی نان و ئاو دروست بکە، کە بەم شێوەیە گیراوەکە دروست دەکرێت: یەک کەوچکی چای سۆدەی نان بخەرە نێو پەرداخێک ئاو و تێکەڵیان بکە.لە یەکەم ھەنگاودا، تەماتەیەک قاش بکە و بەشی ناوەوەی تەماتەکە لەو شوێنانەی ددانت بدە، کە کلسی گرتووە، ئینجا بۆ ماوەی پێنج خولەک بووەستە، پاشان گیراوەی سۆدەی نان و ئاو، کە پێشتر ئامادەت کردبوو، لەنێو دەمت وەربدە، لە کۆتاییشدا ئاوێکی شلەتێن لەنێو دەمت وەربدە.لە ھەفتەیەکدا، تەنیا جارێک یان دوو جار ئەم ڕێگایە ئەنجام بدە، بەمەش ددانت لە کلس پاک دەبێتەوە.